بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرهەنگ غەزبان ئەحمەدی فەرد ڕایگەیاند: پاش ڕاگەیاندن بە ناوەندی ١١٠ ی پۆلیس کە هاووڵاتیەک لە بەرزاییەکانی سونقوڕ داکەوتووە، هێزی پۆلیس و فریاکەوتن خێرا خۆیان گەیاندە شوێنەکە.
فەرماندەی ئینتزامی سونقوڕ درێژەی دا: لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت پیاوێکی نزیک ٤٨ ساڵان کە دانیشتووی کرماشان بووە بۆ گەشت کردن دەچێتە بەرزاییەکانی سونقوڕ بەڵام لە کاتی چوونە سەرەوەدا دەکەوێتە خوارەوە.
سەرهەنگ ئەحمەدی فەرد وتیشی: ئەو کەسە پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی سونقوڕ بە هۆی برینی قووڵەوە گیانی لەدەست دا.
فەرماندەی ئینتزامی سونقوڕ وتیشی: تەرمی ئەو کەسە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕادەستی پزیشکی داد کراوە.